ZNA - ھەولێر
له یاریێكی تری قۆناخی كۆمهلهكان یانهی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی فرێنسڤارۆش.
له ئهنجامیشدا یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.
لە تایمی یهكهم و له خولەكی 7 مۆراتا گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد بۆ یانەی میوان و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە نیوەی دوەم یۆڤێ سێ گۆڵی تری له ڕێگهی مۆراتا و دیبالا لە خولەكی 60 و 73 تۆماركرد، لە خولەكی 81 لاشا دفالی بە هەڵە گۆڵی چوارەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد، فرانك پولی لە خولەكی 90 گۆڵێكی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد.
دوای ئهم بردنهوهیه یۆڤانتۆس شەش خاڵی هەیە و لە دوای بارسێلۆنا لە پلەی دووەمە، فرێنسڤارۆشیش خاڵێکی هەیە و چوارەمە.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |