ZNA - ھەولێر
لە یارییكی تری قۆناخه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانەى لایبزیگی ئەڵمانی میوانداری یانەى پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کرد.
له ئه‌نجامدا پاریس تۆشی دووه‌م شكست هات دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به دۆراند.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 6 ئەنخێل دی ماریا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 42 كریستۆڤەر نكو نكو گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی بۆ لایپزیك تۆماركردەوە.
لە نیوەی دووەم و لە خولەكی 57 ئیم‌یل فۆسبیرگ گۆڵی دوەمی بۆ یانەی لایپزیك تۆماركرد، دواتر ئیدریسا گای و كیمپیمپی لە یانەی یاریس بە كارتی سور كردە دەرەوەی یاریگا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش لایبزیگ به كۆكردنه‌وه‌ی 6 له پله‌ی دووه‌مه و پاریسیش له سێ یاری ته‌نیا 3 خاڵی هه‌یه.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |