English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامی سلێمانی: پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین روبه‌ڕوی كاره‌سات ده‌بینه‌وه‌
2020-11-05 [11:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نیت، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین و وتیشی، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین روبه‌ڕوی كاره‌سات ده‌بینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار، پۆلیس، ئاسایش و لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شێك له‌ كافتریا، ریستۆرانت، ئوتێل و مۆتێله‌كان كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ روبه‌ڕوی مرۆڤایه‌تی بوه‌ته‌وه‌‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مومان پێكه‌وه‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ژیان بده‌ین و خۆمان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان له‌ توشبون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بپارێزین و رێگریش بكه‌ین له‌ زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌.

وتیشی: له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی، بڕیار دراوه‌ پێداچونه‌وه‌  به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی و تاكپارێزیدا بكرێت و هه‌مو بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان زیاتر پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بكرێت.

وتیشی‌: رۆژانه‌ ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌زیاد بوندایه‌، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین روبه‌ڕوی سه‌ختی ده‌بینه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مومان رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ین و خۆمان بپارێزین و نه‌گه‌ینه‌ حاڵه‌تی نه‌خوازراو و به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش ببینین.

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد‌: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان، یه‌كه‌م مه‌رجی كاركردنی شوێنه‌كان جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌ به‌ به‌ستنی ماسك و به‌كارهێنانی پاكژكردنه‌وه‌ (تعقیم) و ره‌چاوكردنی روبه‌ری شوێنه‌كه‌ بۆ دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توندییان ده‌كه‌نه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad