English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەنها له‌ یەک ڕۆژدا زیاتر لە سه‌د هه‌زار توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئەمەریکا تۆماردەكرێت
2020-11-05 [11:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پڕۆژەی بە شوێنەوەچوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەلایەن The Atlantic مەگەزینەوە دامەزراوە بڵاویکردەوە بۆ یەکەمین جار دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئەمەریکا، ڕۆژی چوارشەممە وڵاتەکە زیاتر لە 100 هه‌زار حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە.

ئەمەریکا ڕووبەڕووی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه‌تەوە، بەتایبەتی لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوا و ناوچەی گرەیت پلەین کە بەشێکی زۆری ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەمەریکا دەگرێتەوە.

پڕۆژەکە ئاماژەشی بەوەدا بۆ دووەمین ڕۆژ لەسەریەک زیاتر لە 50,000 کەسی دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

بە هەمان شێوە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەرانسەری ئەوروپادا دووبارە بڵاوبۆتەوە و حکومەتەکانی وڵاتانی ئەوروپا ڕێوشوێنی توندییان بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە گرتۆتەبەر.

 

aa





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad