English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا چوار كه‌س كوژران
2020-11-05 [11:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری هێنده‌رسۆن سەربە‌ ویلایه‌تی نیڤادا رایگه‌یاند، دوای بیستنی ده‌نگی ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كدا، تیمه‌كانی پۆلیس چوونه‌ته‌ ناوچه‌كه، ده‌ركه‌وت له‌ ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كداریدا چوار كه‌س کوژران.

تیمه‌كانی پۆلیس له‌ گه‌راجی باڵه‌خانه‌كه‌دا، سێ كه‌سیان به‌ بریندار بینیووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت یه‌كێكیان په‌لامارده‌ره‌كه‌ بووبێت.

دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ بهێنێت خۆی راده‌ست بكات، له‌و په‌لاماره‌دا چوار كه‌س کوژران كه‌ تۆمه‌تبار یاخود تۆمه‌تباره‌كانیشی لەنێودان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ورده‌كاری زیاتر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

voa





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad