|
ZNA ــ هەولێر مارینا ئەبلیتیڤای پسپۆڕی بەرگری جەستەو هەستەوەری لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕوسیا، هەموو ئەو قسانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لەسودەکانی سیرو زەنجەفیل لەبەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکان دەکەن.
ئەو پسپۆڕە ڕوسیە وتویەتی:"سیرو پیازو زەنجەفیل گەلێک لەمادەی چالاککەرو دژە میکرۆبیان تێدایە".
بەقسەی ئەبلیتیڤا ئەو بۆچونانە کۆننو هی ئەوکاتەن کە مرۆڤ شەڕی لەناوبردنی میکرۆبەکانی دەکرد، نەوەک ڤایرۆسەکان، لەوەش گرنگتر، ئەو خواردنانە کاریگەری دژە میکرۆبیان هەیە نەوەک دژە ڤایرۆس.
ئەو پسپۆڕە دەڵێت:"سیرو زەنجەفیل هیچ سودێکیان نابێت مەگەر تەنها بەبڕێکی کەمو بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بخورێت، زیادەڕەویکردن لەخواردنیان گرفتی تەندروستی دروستدەکات".
مەترسیەکانی زۆرخواردنی زەنجەفیل خۆی لەزیانگەیاندن بەڕوپۆشی دەمو گەدە، هەربۆیە زیادەڕەویکردن لەخواردنی دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدەو دروستبونی برینی گەدە، کە ئەمە لای خۆیەوە کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری جەستە دەبێت.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |