English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج رێگە بۆئەوەی رێژەی ڤیتامین D لە لەشدا زیادبکەیت
2020-11-05 [04:17 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڤیتامین D یەکێکە لە گرنگترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەش، بەرپرسە لە ئێسک و رێکخستنی کالسیۆم و فۆسفۆر لە خوێندا، جگە لەوەی رۆڵی سەرەکی هەیە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش و باشبونی بارودۆخی دەرونی و ئارامبونەوە.

چەند رێگەیەک یارمەتیت دەدات رێژەی ڤیتامین D لە جەستەدا زیادبکەیت.

یەکەم: بچۆرە بەر تیشکی خۆر، تیشکی UV کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر بەرزبونەوەی رێژەی ئەم ڤیتامینە.

دوەم: بایەخ بە خواردنە دەریاییەکان بدە، چونکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D بەتایبەتی ماسی سەلەمون.

سێیەم: زەردێنەی هێلکە بخۆ، سودی زۆری هەیە، بەتایبەتی لە ژەمی بەیانیان و ئێواران.

چوارەم: پەنیر سەرچاوەیەکی سروشتی ڤیتامین D و رۆڵی هەیە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری.

پێنجەم: دەکرێت لە رێگەی حەبەوە ڤیتامین D بەدەستبهێنیت، بەڵام پێویستە بە پێی رێنمایی پزیشک بێت.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad