English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن لەماڵەوە چارەسەری نیشانەكانی كۆرۆنا دەكەیت
2020-11-05 [05:31 AM]

ZNA ــ هەولێر


نیشانەكانی كۆرۆنا یەكێكە لەو بابەتانەی چەندین زانیاری لەبارەوە بڵاوكراوەتەوە، لەئێستادا زۆرینە پێی ئاشنان و بە دەركەوتنی ئەو نیشانانە چەندین كەس پێش ئەنجامدانی پشكنین لەتوشبونیان بە ڤایرۆسەكە دڵنیابونەتەوە.

دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بەریتانی ئاماژە بەوە دەكات، زۆرجار دەركەوتنی ئەو نیشانانە پێویستی بە چونە نەخۆشخانە نییە، بە جێبەجێكردنی چەند رێنماییەك دەكرێت ئەو نیشانانە چارەسەر بكرێن.

هەرچەندە تا ئێستا چارەسەری كۆتایی و سەرەكی كۆرۆنا بونی نییە، بەڵام بە كەمكردنەوە و چارەسەری نیشانەكانی دۆخی تەندروستی كەسەكە بەرە و باشتر دەچێت، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵیدا خۆی كەرەنتینە بكات و تێكەڵاوی كەسانی دیكە نەبێت.

چارەسەری نیشانەكان بەم شێوەیە دەبێت:

 
یەکەم/ بەرزبونەوەی پلەی گەرمی: بە یەكەم نیشانە و سەرەكیترینی توشبوون بە نەخۆشی كۆڤید 19 دادەنرێت، دەتوانرێت لەڕێی پشوودان، خواردنەوەی شلەمەنییەكی زۆر بە تایبەت ئاو پلەكە دابەزێندرێت و بەرەو ئاسایی بونەوە ببرێت، بەتایبەت خواردنەوەی ئاو لەكاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمیدا، رێگری لە وشكبونەوە دەكات، هەروەها رەنگی كاڵَ  و روندەكاتەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا ئەگەر كەسەكە هەستی بە ئاسودەیی نەكرد، دەتوانرێت چارەسەرەكانی پاراسیتامۆڵ ئیبۆپرۆفین بەكاربهێنرێت.

دوەم/ كۆكە: ئەوانەی كۆكەیان هەیە باشترە لەسەر پشت یاخود لاكان پاڵنەكەون، بەڵكو دانیشتن بەڕێكی سودێكی زۆریان پێدەگەیەنێت، بۆ كەمكردنەوەی كۆكەكەش دەتوانن رۆژانە چوار كەوچك هەنگوین بخۆن، بەڵام ئەم چارەسەرە بۆ منداڵانی خوار تەمەن 12 مانگ نابێت، ئەگەر ئەوەش سودی نەبوو دەكرێت چارەسەری دژی كۆكە كە لە دەرمانخانەكاندا هەیە بەكاربهێنرێت.

سێیەم/ هەناسە توندی: دەكرێت بە ساردكردی ئەو ژوورەی كەسەكەی لێیە كەمبكرێتەوە، بۆ نمونە بەكارهێنانی سپلیت یاخود كردنەوەی پەنجەیە، بەڵام نابێت پانكە بەكاربهێنرێت چونكە هۆكار بۆ بڵاوبونەوەی زیاتر ڤایرۆسەكە.

هەر بەپێی رێنماییەكان ئەو كەسانەی باشترە بە هێواشی هەناسە بدەن، بەجۆرێك لە لوتەوە هەناسەكە هەڵبمژن و لە دەمەوە بیدەنەوە، وەك ئەوەی فوو لە مۆمێك بكرێت.

باشترە ئەوانەی هەناسەیان توندە بەڕێكی لەسەر كورسییەك دابنیشن، شانیان ڕێكبێت و چەمانەوەی تێدا نەبێت، دەستیش لەسەر ئەژنۆكان یاخود دەسكی كورسییەكە دابنرێت.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad