English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتە زیاد دەکەن
2020-11-05 [06:05 AM]

ZNA ــ هەولێر


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە خواردنی ئەو خۆراکانەی پەیوەندیان بە هەوکردنەوە هەیە، مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتە زیاد دەکەن.

ئەو سیستمی خۆراکیانەی رێژەیەکی زۆر لە گۆشتی ئامادەکراو، گۆشتی سور، واردنی سورکراوە و خواردنەوە شیرینەکان تێدایە، هۆکارن بۆ زیادبونی هەوکردنی جەستە، ئەمەش مەترسی نەخۆشی و دڵ و جەڵتە زیاد دەکات، بە بەراورد بەو سیستمی خۆراکیانەی کە دژە هەوکردنن.

ئەوەش دەرکەوتوە، هەوکردنی درێژخایەن رۆڵی گەورەی هەیە لە زیادکردنی لێدانەکانی دڵ، تەنانەت هۆکارە بۆ گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

باسلەوەشکراوە، ئەم خۆراکانە لەو کەسانەی کە لە خێزانەکەیان ئەو نەخۆشیە هەیە، یان چالاکی جەستەیان کەمە مەترسی نەخۆشی دڵیان بەڕێژەی %46 و جەڵتەیان بە ڕێژەی %28 زیاد دەکات.

پێشتر لە توێژینەوەیەکی دیکەدا ئاشکرابوە سیستمی خۆراکی کاریگەری هەیە لەسەر پاراستنی تەندروستی دژی نەخۆشی دڵ و جەڵتە، توێژەران داوا دەکەن خەڵکی بایەخ بدەن بە خواردنی زەیتی زەیتون، دانەوێڵە، میوە، سەوزە گەڵا تۆخەکان (سپێناغ، کاهو، کەلەرم)، سەوزە زەردەکان (بیبەری زەرد، پاقلە، کولەکە، گێزەر)، خواردنە دەریاییەکان، چا و قاوە.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad