ZNA - هەولێر
هاوکات لەگەڵ سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەسرە، خەڵکی ئەم شارە خۆپیشاندانێکییان ئەنجامدا.
سەدان کەس لە دانیشتوانی بەسرەی باشووری عێراق، دژی دواکەوتنی مووچە و کەمی خزمەتگوزارییەکان، خ لە ناوەڕاستی شارەکەۆپیشاندانێکییان ئەنجامدا. خۆپێشاندانەکە لەگەڵ سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ بەسرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی خۆجێی ئەم پارێزگایە هاوکاتە.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، رێگەی بە دەزگاکانی راگەیاندن نەداوە، رووماڵی سەردانەکەی ئەمجارەی بکەن.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |