ZNA - ههولێر
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٩٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤٥١ تووشبوو، ٤٣٣ لە هەولێر، ٢٠٦ لە سلێمانی، ٦٠ لە گەرمیان، ١٦ کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٢٩ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٥٢ کەس چاکبوونەتەوە بەجۆرێک کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٣٩ کەس، ١٢٤ کەس لە هەولێر، ٢١ کەس لە سلێمانی، ٣٩ کەس لە گەرمیان، چوار لە راپەڕین و لە هەڵەبجەش ٢٥ کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەجۆرێک زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە نۆ کەس، پێنج کەس لە سلێمانی، پێنج کەس لە هەولێر، دوو کەس لە راپەڕین و دوو کەسیش لە هەڵەبجە.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٦٨٠ هەزار و ٦٨٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٨١ هەزار و ٦٠٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٥١ هەزار و ٢٥٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٧ هەزار و ٧٧٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٥٨٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە |