ZNA - هەولێر
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھۆشداریی داوە ئابووریی عێراق لە داڕمان نزیکە.
لیژنەی دارایی گوتوویەتی، ئەگەر یاسای قەرز وەرگرتن بەو شێوەیەی ئێستا بنێردرێته ئەنجومەنی نوێنەران، عێراق دەكەوێتە بەرداڕمانێكی گەورەی ئابووری.
لیژنەکە هەروەها گوتوویەتی: یاسای قەرزوەرگرتن كە حكومەت پێشكەشیكردووە و بڕەكەی ٤١ ترلیۆن دینارە و وڵاتەكە دەخاتە بەر كارەساتێكی گەورەوە. ئەمەش دەریدەخات كە حكومەتی سەرۆكوەزیران لە ئامادەكردنی پڕۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ شكستی ھێناوە.
ئەم هەواڵە 1789جار خوێندراوەتەوە |