English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ تۆمه‌تی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەكاندا حسته‌ پاڵ دیموكراته‌كان
2020-11-06 [10:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ترامپ شەوی پـێنجشەممە لە وتارێکی بۆ ڕۆژنامەوانان لە کۆشکی سپی دیموکراتەکانی بە ساختەکاری تۆمەتبارکرد و گوتی ئەو سەرکەوتنی گەورە و مێژوویی تۆمارکردووە کە بەپـێچەوانەی ڕاوەرگرتنە گشتیـیەکانن، لەوانە لە فلۆریدا، ئایەوا، ئیندیانا، ئۆهایۆ ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستهێناوە.

گوتیشی ئەو لە سەرەتادا لە هەموو شوێنە سەرەکیـیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر لە پـێش بایدنەوە بووە، بەڵام دوایی لە چەند ویلایەتێک کە بە گوتەی خۆی پـرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لەلایەن دیموکراتەکانەوە بەڕێوەدەبرێن بەرزی ڕێژەکەی دابەزیوە.

نمونەی هێنایەوە و گوتی لە ویلایەتی پەنسلڤانیا نزیکەی 700 هەزار دەنگی لە بایدن زیاتر بووە، بەڵام دواتر کەمبووەتەوە بۆ 90 هەزار.

هەروەها گوتی دیموکراتەکان کۆسپیشیان لە بەردەم چاودێرانی پـرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دروستکردووە و ڕێگەیان نەداوە لە نزیکەوە کارەکانیان بکەن.

ترامپ لە وتارەکەی جەختی دەکردەوە، ئه‌و سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانە و گوتی"ڕێگە بە گەندەڵکاران نادەین ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بدزن."

دیموکراتەکان لای خۆیانەوە ڕەتیدەکەنەوە ساختەکاریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردبێت، دەڵێن ترامپ هەر لە سەرەتاوە بەنیازبووە تۆمەتی ساختەکاری ئاڕاستەی دیموکراتەکان بکات ئەگەر هاتوو ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی خۆی نەبوون.

بایدن لە پاش وتارەکەی ترامپ لەسەر تویتەرەکەی نووسی " هەرگیز کەس ناتوانێت دیموکراسیمان لێ زەودبکات. ئەمەریکا هەنگاوی گەورەی بڕیوە و زۆر شەڕی کردووە و بەرگەی زۆریشی گرتووە هەتا ئەمە ڕوو نەدات."

لە ئێستادا جیاکردنەوەی دەنگەکان لە شەش ویلایەتی ئەمەریکا بەردەوامە و لە زۆربەیان ژمارەی دەنگەکانی ترامپ و بایدن لە یەک نزیکن. لە پەنسلڤانیا و نۆرث کارۆلاینا و جۆرجیا و ئالاسکا ترامپ لە پـێشەوەیە و لە ئەریزۆنا و نێڤادا بایدن دەنگی زیاتری هێناوە.

هەتا ئێستا ترامپ 214 دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی بردووەتەوە و بایدن 264 دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی هەیە. هەر کامیان بتوانێت 270 دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردن بەدەستبهێنێت بە سەرکەوتوو ڕادەگەیەنرێت.

voa





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad