English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق لەسەر وەرگرتنی قەرز كۆدەبێتەوە
2020-11-07 [07:43 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی  دەكات، ئەگەر پرۆژەیاساکە تێنەپەڕێنرێت، حکومەت ناتوانێت مووچەی مانگەکانی داهاتوو بدات.

تەوەرێكی  دیکەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای پەسندکردنی رێککەوتنی هاوکاریی نێوان عێراق و کۆریای باشوور، دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونی عێراق بۆ نێو پرۆتۆکۆلی دووەمی رێککەوتنی لاهای ساڵی 1954 تایبەت بە پاراستنی کەلوپەلی رۆشنبیریی لە کاتی ململانێی چەکداریی.

هەر بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە پێشنیازی یاسای دووبارە گەڕانەوەی ئەو زەوییانەی کە لە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵوەشاوە هاتووە بە ژمارەکانی (489) و (917)ی ساڵی 1981 دەکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە و رایگەیاند "داهاتی نەوت ناتوانێت خەرجییەکانی حکومەت دابین بکات و ئێستا داهاتی عێراق بۆ 50% کەمبووەتەوە و ئەم دۆخەش تاوەکو ماوەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت".

 لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا ئەوەش هاتووە: "بۆ مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵ بژارەی قەرزکردن بە گونجاوترین بژاردە دەزانین و بژاردەکانی دیکەی وەک زیادکردنی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و باج و رێکارەکانی دیکە چارەسەرن، بەڵام بۆ ئایندە نەوەکو بۆ دۆخی ئێستای عێراق".

پێشتریش، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق، رایگەیاند: حکومەت  داوای رەزامەندیی پەرلەمانی کردووە بۆ وەرگرتنی 41 تریلیۆن دینار قەرز لە ناوخۆ، ئەو بڕە قەرزەش بەشی پێدانی مووچە و خەرجییەکانی ئەمساڵ و دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2021 دەکات.

حکومەتی عێراق مانگانە بۆ پێدانی مووچە و دەرماڵەکان پێویستی بە 7 تریلۆن دینارە، ئەویش لەکاتێکدا داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی تشرینی یەکەم 3 ملیار و 430 ملیۆن دۆلار بووە. چاوەڕواندەکرێت دوای پەسندکردنی پرۆژەیاساکە لە پەرلەمان، حکومەت دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.

 





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad