English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسانی كۆشكی سپی پشت لە ترەمپ دەكەن
2020-11-07 [08:23 AM]

ZNA – هەولێر


کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هەندێك لە گەورە بەرپرسانی کۆشکی سپی خۆیان بەدوور دەگرن  لە پاڵپشتیکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا .

کەناڵی سی ئێن ئێن ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، کە ئەو خۆ بەدوورگرتنەی بەرپرسانی کۆشکی سپی دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ویلایەتەکانی پێنسیلڤینیا و جۆرجیا دێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، گەورە راوێژکارانی کۆشکی سپی بە دۆناڵد ترەمپیان راگەیاندووە، کە هەڵبژاردنەکە کۆتایی هاتووە،

ئەگەرچی هەژمارکردنی دەنگەکانی پێنسیلڤینیا، نیڤادا، جۆرجیا، ئەریزۆنا و کارۆلینای باکور بەردەوامە، بەڵام زیادبوونی دەنگەکانی بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بەردەوامە.

لەگەڵ زیادبوونی توڕەیی ترەمپ لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هەندێك لە هاوڕێ کۆمارییەکانی پێیان باشە کە توندی وتارەکانی کەمبکاتەوە.

هاوکات، کۆمەڵێك لە کۆمارییەکانی کۆنگرێس نایەنەوێت شەڕێك هەڵبگیرسێنن کاربکاتە سەر ئەمریکا، پێیان وایە بایدن هەڵبژاردنەکە دەباتەوە.

لەوبارەیەوە، میت رۆمنی ئەندامی ئەنجومەنی پیران کە کاندیدی کۆمارییەکان بوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٢، رەخنەی لە ترەمپ گرت و رایگەیاند، ئەو هەڵوێستانەی زیان بە دیموکراسی ئەمریکا دەگەیەنێت.

تاوەکو ئێستا بەگوێرەی دەنگە جیاکراوەکان، جۆ بایدن نزیکەی ٧٤ ملیۆن دەنگی لە دەنگدانی گشتیدا بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە ٧٠ ملیۆن و نیو دەنگی بەدەستهێناوە.

هاوکات، ترەمپ ٢١٤ دەنگ و بایدن ٢٦٤ دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی سەرۆکیان کۆکردووەتەوە، بەوەش کاندیدە دیموکراتەکە تەنیا پێویستی بە شەش دەنگی دیکە هەیە تا ببێتە ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا.

 





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad