ZNA - هه‌ولێر یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكی چاپكردنی پاره‌ی ساخته‌دا گیراوه كه ملیاره‌ها دیناری عێراقی پێ چاپ كراوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، یه‌حیا ره‌سول وتیشی، مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی به‌غدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه توانیان له ناوچه‌ی شالجیه‌ی به‌غدا دست به‌سه‌ر ئامێرێكی چاپكردنی پاره‌ی ساخته‌دا بگرن.
وتیشی، له ناو ئامێره‌كه هه‌ندێك پاره دۆزرایه‌وه كه به 13 ملیار دیناری عێراقی مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه ده‌كاته نزیكه‌ی 11 ملیۆن دۆلار هه‌روه‌ها 23 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ كاغه‌زی تایبه‌ت و ئامێری ره‌نگكردن و بڕینی پاره هه‌ر له‌وێ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.


RT
ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە |