English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوان یونس رۆژبەیانی: وەزیرانی ناوخۆ و هەرێم میوانداری دەکرێن لە پەرلەمانی کوردستان
2020-11-07 [03:56 AM]

ZNA-هەولێر


 

بریارە رۆژی دووشەممەی رێکەوتی ۹ـی ۱۱ـی ۲۰۲۰ ئەم ھەفتەیە ھەردوو وەزیری ناوخۆ و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغدا بچنە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان کۆببنەوە.

جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  بڕیارە رۆژی دووشەممەی ئەم ھەفتەیە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، لە لایەن لیژنەکەمان میوانداریی بکرێن.


جوان یونس رۆژبەیانی گوتشی، کۆبونەوەکە بۆ روونکردنەوە و گفتوگۆکردنە لەبارەی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی ھەولێر و بەغدا بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال، هەروەها کات و چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بۆ ئەندامانی لیژنەکە دەخەنەڕوو؛ بە گشتیش باسی ھەنگاوەکانی ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچەکوردستانییەکان دەکرێت.


دلشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad