ZNA – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ گارا سازکار بەرهەمێکی نوێی بەناوی "کۆچبەر" بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومی "بیریا تە دکەم"ـە کە لە 10 تراکی گۆرانی پێکهاتووە.
گارا سازکار خەڵکی باشووری کوردستانە و لە هەشتاکان لە رۆژئاوای کوردستان ژیاوە و ئێستا لە دانیمارک ژیان بەسەردەبات و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.
لەم چەند ساڵەی دواییدا لەرێگەی بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆکلیپێک ناوبانگییەکی زیاتر بەدەستهێناو، بەتایبەتیش لەرێگەی گۆرانی "وەرە وەرە".
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |