ZNA – هەولێر
کریستۆڤەر نۆلان رایگەیاند، ئەو لە داهاتی فیلمەکەی رازییە کە گەیشتووەتە 347 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
فیلمی سینەمایی "TENET" لە دەرهێنانی نۆلان، لە مانگی ئابی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و بە یەکێک لە فیلمە بەهێزەکانی ئەمساڵ دەناسرێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند جارێک بڵاوکردنەوەی دواخرا.
رەخنەگرانی بواری سینەما پێشبینی ئەوەیان دەکرد، فیلمەکە داهاتێکی زۆر لە سینەماکاندا بەدەستبێنێت، بەڵام کەمتر رەچاوی کاریگەری کۆرۆنا لەسەر سینەماکان کردبوو، بۆیە داهاتی بەپێی پێشبینییەکان نەبوو.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکاندا بوو.
ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە |