ZNA – هەولێر
ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی جۆنی دێپ لە زنجیرە فیلمی سینەمایی "Fantastic Beasts" دوورخرایەوە.
ئەو ئەکتەرە هەفتەی رابردوو لە داوایەکی کە لەسەر رۆژنامەی "The Sun"ـی بەریتانی تۆمارکردبوو سەرنەکەوت و دادگای لەندەن لە بەرژەوەندی رۆژنامەکە بڕیاریدا.
دێپ بەهۆی ناوزڕاندنی و تۆمەتبارکردنی بە ئەشکەنجەدانی ئافرەت، داوای قەربووی کردبوو، بەم هۆیەوە ئەو ئەکتەرە لە رۆڵگێڕان لەو زنجیرە فیلمەدا بەردەوام نابێت.
دێپ رایگەیاند، کۆمپانیای Warner Bros داوای لێکردووە چیتر لە زنجیرە فیلمەکەدا رۆڵنەگێڕێت و دەست لە کار بکیشێتەوە، ئەویش، دەستی لەکارکێشاوەتەوە و رێزی لە بڕیارەکەی ئەوان گرتووە.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |