English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"گوڵ نیسا" سێ خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کۆسۆڤۆی بەدەستهێنا
2020-11-05 [10:19 AM]

ZNA - تاران


فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ، سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەریی لە سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی Goddess On The Throne لە وڵاتی کۆسۆڤۆ بەدەستهێنا.

 

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد سەتار چەمەنی گوڵ و لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد ڤیدا ساڵحی، بە بەڕێوەبەرایەتی وێنەگرتنی محەمەد فەکووری و بە رۆڵبینینی سەعید داخ، عەلی محەمەد رادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی، کە تا ئێستا زیاتر لە 30 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیهان بەشداریی کردووە و 18 خەڵاتی لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا بەدەستهێناوە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی Goddess On The Throne لە شاری پریستینا لە کۆسۆڤۆ نمایشکرا و لە بەشەکەکانی باشترین بەڕێوبەریی وێنەگرتن، باشترین سیناریۆ، باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەر؛ کاندیدی وەرگرتنی خەڵات بوو و سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان بۆ چەمەنی گوڵ و هەروەها باشترین ئەکتەریی ئەم فێستیڤاڵە بە شێوەی هاوبەش بە یەگانە رەجەبی و عەلی محەمەد رادمەنێش ئەکتەرانی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەخشرا.

 

ئەم خولەی فێستیڤاڵ، بە نمایشی کۆمەڵێک بەرهەم لە بەشە جۆراوجۆرەکان؛ بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە رۆژانی 30ی ئۆکتۆبەر تا 2ی نۆڤەمبەری 2020 بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

 

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "عەشق" لە ئەمەریکا نمایشکرا و یەگانە رەجەبی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئەم فێستیڤاڵە بەدەستبێنێت.

 

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad