ZNA- هەولێر
سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێك ئاراستەی بایدن و جێگرەكەی دەكات و داوای پتەوکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەکات.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەریەک لە جۆ بایدن و کامالا هاریس لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کرد و رایگەیاند، هیوادارم پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە نێوان هەردوو وڵات بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت، لەسەر بنچینەی رێزگرتن و هاوکاری هاوبەش، لەپێناو تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و هێنانەدی ئارامی سەقامگیری.
لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمەریكا ھەڵبژێردرا، ھاوكات کامالا هاریس وەك یەكەم ژن لە مێژووی ئەمەریكا دەبێتە جێگری سەرۆك.
ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە |