English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانە و هۆکارەکانی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە لە پیاواندا
2020-11-08 [10:30 AM]

ZNA ــ هەولێر


هۆڕمۆنەكان ماددەی كیمیایی ئاڵۆزن، بزوێنەر و رێكخەری بەشی هەرە زۆری فرمان و زیندەكارەكانی لەشن، هۆڕمۆنەكان پەیوەندی ورد و ئاڵۆز و هاوسەنگییان لەگەڵ یەكتردا هەیە، تێكچونی هاوسەنگی نێوان هۆرمۆنەكان لەبەر هەر هۆیەك بێت كێشەی تەندروستی دروستدەكات. 

نا هاوسەنگی هۆڕمۆنەکان بە واتای گۆڕانکاری دێت لە ئارەزوی خواردن، سیستمی خەو، لێدانی دڵ، ئارەزوی سێکسی،  باری دەرونی و پلەی گەرمی لەش، کە بە چەند نیشانەیەک لە کەسەکەدا دەردەکەوێت.
 

نیشانەکان:


1. لەناکاو دابەزینی کێش.
2. ئارەقکردنەوەیەکی زۆر.
3. کەمخەوی و سەرئێشە.
4. هەستکردن بە سەرما یان گەرما لە کەشی ئاسایی.
5. ناڕێکی لە لێدانی دڵ و پەستانی خوێن.
6. نیگەرانی، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
7. تینوێتی بەردەوام و میزکردنی زۆر.
8. لاوازی و فشەڵبونی ئێسک.
9. وشکبونی پێست.
10. شەکەتی و ماندوبون.
 

هۆکارەکان:

1. سترێسی زۆر و بەردەوام.
2. شەکرەی جۆری یەکەم و دوەم.
3. ناتەندروستی سیستمی خۆراک.
4. قەڵەوی و زۆری کێشی جەستە.
5. بەرکارهێنانی هەندێک دەرمان.
6. کێشە لە غوددەکان.
7. وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە.
8. بەرزی یان نزمی کۆرتیزۆل.
9. کەمی ماددەی "لۆداین" لە جەستە، کە زیاتر لە خواردنە دەریاییەکان هەیە.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad