|
ZNA ــ هەولێر لەپاش نەشتەرگەری پێویستە لەگەڵ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی پزیشک بایەخ بەو خۆراکانە بدەیت کە یارمەتی زو چاکبونەوە دەدەن، لەوبارەیەوە دکتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محمد، پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج باشترین جۆری خۆراکەکانی بۆ دوای نەشتەرگەری
بڵاوکردوەتەوە.
1. سه‌وزه به هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ریشاڵی زۆریان تیایه، دەتپارێزێت له توش بون به قه‌بزی، که زۆرجار نه‌خۆش توشی ده‌بێت له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ری، وه‌ئه‌و سه‌وزانه‌ی گه‌ڵا تۆخه‌کان وه‌کو سڵق، گه‌ڵامێو، که‌ره‌وز زۆر به‌سودن چونکه ماده‌ی ئاسنیان زۆره ویارمه‌تی له‌ش ده‌ده‌ن بو دروستکردنی خرۆکه‌ی سوری خوێن، که له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری که‌می کردبێت.
2. میوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێکی زۆر ڤیتامین C تێدایه کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێزده‌کات. وه له‌ش ده‌پارێزێت له توشبون به نه‌خۆشی و هه‌وکردنی برین به تایبه‌تی مزره‌مه‌نی یه‌کان و سێ‌و و شلیک و تو و توتڕک.
3. هه‌نگوین، رێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کری به‌سودی تێدایه که پێویسته بۆدروستبونهوهی خانه‌کانی له‌ش، وه‌هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌کی زۆر ڤیتامینات و ترشی ئه‌مینیشی تێدایه که پێویسته بۆ بنیات نانه‌وه‌ی خانه‌کان.
4. شیره‌مه‌نیه‌کان، ڕێژه‌یه‌کی زۆر پروتینی سروشتیان تیایه که یارمه‌تی ساڕ‌ێژ بونه‌وه‌ی برین ده‌دات به زوترین کات و باشتره به‌رهه‌مه‌کانی شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بخورێن.
5. گۆشتی بێ چه‌وری یاخود مریشک و ماسی وجگه‌ر که پرۆتینی ئاژه‌ڵیان تێدایه ویارمه‌تی دروستبونه‌وه‌ی خانه‌کانی له‌ش ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ پاقله‌مه‌نی یه‌کان و هێلکه و قارچک.
6. چه‌رس، باده‌م و فستق و گوێز.
7. ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی زینک و کالسێوم و ڤیتامین.
8. خواردنه‌وه‌ی بڕی زۆر له ئاو که پێویسته به‌رده‌وام هه‌موو سه‌عاتێک نزیکه‌ی یه‌ک په‌رداخ بخورێته‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان .
9.خواردنی دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان، واته برنجی بۆر و نانی ئاردی بۆر وشۆڤان بخوات له جیاتی برنجی سپی و نانی ئاردی سفر.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |