ZNA – هەولێر خانمە گۆرانیبێژی بەریتانیا ئەدێل، لە گۆرانیگوتن بۆ ئەلبوومە نوێیەکەی بەردەوام دەبێت و بۆ ئەم مەبەستە گەڕایەوە لەندەن.
دوا وێنەی ئەو گۆرانیبێژە لە ئەمریکا گیراوە و دواتر رووی لە فرۆکەخانە کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، چونکە لە بەریتانیا رێنمایی نوێ لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ دەرچوونە و ئەگەری هەیە سنوورەکانیشی دابخات.
بڕیاربوو ئەلبوومی نوێی ئەو گۆرانیبێژژە تەمەن 32 ساڵە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بۆ کۆتایی ئەمساڵ دواخرا، دوایین جاریش ئەدێل رایگەیاند، هیچ وادەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا ناکات.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |