ZNA – هەولێر
هونەرمەند میران عەلی نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "بیرت ئەکەم" بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە لە تێکستی هێمن حەمدی و ئاوازی هەردی سەلاحە و زریان فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە و لە کەناڵی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
میران عەلی ساڵی ١٩٩٥ لەدایکبووە و خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەری بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی بەهرەمەندان دەگەڕێتەوە و خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانیی و چەندین ڤیدیۆکلیپە.
کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکلیپەکە
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |