English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق سەرجەم كەمپەكان دادەخات
2020-11-09 [07:33 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای دەكات، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سەرجەم کەمپی ئاوارەکانی سنووری خۆی  دادەخات، جگە سنووری هەرێمی کوردستان.

ئیڤان فائیق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، رۆژی یەکشەممە، 8-11-2020 لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند وەزارەتەکەی پلانێکی نیشتمانی داڕشتووە بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکان لە سەرەتای ساڵی 2021.

بەپێی پلانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، یەک ملیۆن و 500 هەزار ئاوارە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

فائیق، ئاماژە بەوە دەکات هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پاڵپشتی لە وەزارەتەکەی، تاوەکو یارمەتی خێزانەکان بدەن لە بنیادنانەوەی ماڵە رووخاوەکانی ئاوارەکان لە ناوچە ئازادکراوەکان، هەروەها قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانەی هیچ جێ و رێگەیەکیان نەماوە، بەهۆی ئەوەی ماڵیان بەتەواوی رووخاوە.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بەگوتەی وەزیرەکەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا کەمپەکانی: کەرکووک، سەڵاحەدین و کەمپێکی پارێزگای ئەنبار و کەمپی عامریە لە فەلوجە دادەخات بۆ ئەوەی ئاوارەکانی نەینەوا بە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

بەپێی داتای نافەرمی، ژمارەی ئاوارەکان لە هەموو عێراق دەگاتە 5 ملیۆن و 500 هەزار کەس، ئەمەش جگە لە نزیکەی ملیۆنێک کەس کە لە ماوەی شەڕی داعشدا عێراقیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا جێهێشتووە.

 





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad