English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ بەنیازی سەپاندنی سزای نوێیە بەسەر ئێراندا
2020-11-09 [07:58 AM]

​ZNA – هەولێر


دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە بەر لەوەی لە 20 كانوونی دووەم كورسی دەسەڵات بەجێ بهێڵێت  سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش نێردەی تایبەت بە ئێران لە ئیدارەی ترەمپ لە ئیسرائیلە.

 

 
ئیدارەی ترەمپ بۆ سەپاندنی سزا نوێکان، پەیوەندی بە دەوڵەتانی ناوچەکە و ئیسرائیلەوە کردووە بەمەبەستی راگۆڕینەوە لەسەر شێوازی سەپاندنی سزا نوێیەکان.
 
بەپێی ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی کە زانیارییەکانی لە دوو سەرچاوەی ئیسرائیلییەوە وەرگرتووە، ئیلیۆت ئابرامز، نێردەی تایبەت بە ئێران لە ئیدارەی ترەمپ، دوێنێ یەکشەممە گەیشتووەتە ئیسرائیل و لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و مائیر بن شبات، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی سزا نوێیەکان کۆبووەتەوە.

دوای سەردانەکەی ئیسرائیل، نێردە ئەمریکییەکە سەردانی هەریەکە لە سعودیە و ئیمارات دەکات بۆ قسەکردن لەسەر هەمان پلان.

ئەو سزا نوێیانەی ئەمریکا بەسەر ئێرانیدا دەیسەپێنێت، ئەمجارە تایبەت نین بەو دامەزراوانەی لە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانەوە گلاون، (بایدن بە دەستپێکردنەوەی دانووستان لەگەڵ ئێراندا دەتوانێ لێیان پاشگەزببێتەوە)، بەڵکو سزاکان ئەمجارە تایبەتن بەو دامەزراوانەی پەیوەندییان بە سیستمی مووشەکە بالیستییەکانی ئێرانەوە هەیە، هەروەها پشتگیری ئێران بۆ ئەو رێکخراوانەی ئەمریکا لە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتیدا دایناون، ئەمە جیا لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە.

 





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad