English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل داوایەك لەسەرۆكی نوێی ئەمەریكا دەكات
2020-11-09 [08:05 AM]

ZNA – هەولێر


بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا سه‌رۆكی ئیسرائیل پیرۆزبایی له‌ جۆو بایدن و كه‌مالا هاریسی جێگری كرد، داواشی له‌ بایدن كرد سه‌ردانی ئیسرائیل بكات.

ریوڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا روودەکاتە بایدن و دەڵێ "بەڕێز سەرۆکی هەڵبژێراو، وەک سەرۆکی ئیسرائیل دڵخۆش ده‌بم کە وەکو سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ ئۆرشه‌لیم پێشوازیتان لێبکەم".

سەرۆکی ئیسرائیل لەبارەی ترەمپیشەوە دەڵێ "دەمەوێت سوپاسی سەرۆک ترەمپ بکەم کە ماوەی ئه‌م چوار ساڵە پشتیوانییه‌كی به‌هێزی له‌ ئاسایشی ئیسرائیل كردووه‌، هەروەها سوپاسی گەلی ئەمەریکا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پشتیوانی و دۆستایه‌تییه‌ی هه‌یانه‌ بۆ ئێمه‌ گومانم نییە لەوەی لە داهاتوودا بەردەوام لە گەشە و گەشانەوەدا دەبین، خوا ئه‌مەریكا بپارێزێت، ئێوه‌ش سه‌لامه‌ت بكات".

 





ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad