English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای قەرز بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت دەكات
2020-11-09 [08:24 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاساكە و بانگھێشتكردنی سەرۆكی حكوومەت و  وەزیری  دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بڕیاری خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاساكە و بڕی قەرزەكە دەدەن.

ھەروەھا بڕیارە ئەمڕۆ لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای قەرز و پڕۆژە بودجەی 2021 بكرێ و دوای ئەوەش لیژنەی دارایی قسەی خۆی دەبێت لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژەكە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، پێی باشە بڕی قەرزەكە لە 41 ترلیۆن دینارەوە كەمبكرێتەوە بۆ 15 ترلیۆن دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە بەھۆی قەیرانی داراییەوە، حكومەتی عێراق ناتوانێت مووچە فەرمانبەران دابین بكات، تائێستاش مووچەی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵی دابەش نەكردووە و چاوەڕێی پەسندكردنی پڕۆژەياسای قەرز دەكات، بۆ ئەوەی لە رێگەی قەرزەوە مووچەی فەرمانبەران دابین بكات.

 





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad