ZNA - ھەولێر
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی هێلاس ڤیرۆنای كرد.
له ئهنجامدا یارییەكەشیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردولا كۆتایی هات.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 6 ئەنتۆنین باراك گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی میوان تۆماركرد، لە خولەكی 19 ماتیا زاكانی گۆڵی دوەمی بۆ یانەی هێلاس ڤیرۆنا تۆماركرد، تاكه گۆڵهكهی میلانیش ماجنانی بە هەڵە لە خۆیان تۆماركرد.
لە نیوەی دوەم ئیبراهیمۆڤیچ سهرهڕای لهدهستدانی لێدانێكی سزا ، بەڵام لە خولەكی 93 توانی گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماربكات و میلانی لە شكست ڕزگاركرد.
بەو ئەنجامانە، میلان بە 17 خاڵ لەپلەى یەکەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت و هێلاس ڤیرۆناش بە 12 خاڵ له پلهی هەشتەمە.
https://www.ok.ru/video/1755181353724ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |