ZNA - ھەولێر
لەمیانی یارییەکانی هەفتەى نۆیەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید بوە میوانی یانەى ڤالانسیا.
له ئه‌نجامدا یانه‌ی شاهانه تووشی شكستێكی گه‌وره‌هات و به‌ئه‌نجامی 4 به 1 به ڤالانسیا دۆڕا.
هەرچەندە ریاڵ ده‌ستپێشخه‌ر بوو له تۆماركردنی گۆڵ و کەریم بنزیمە له‌خوله‌كی 23 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام ڤالانسیا بە ریمۆنتادایێكی گه‌وره و به چوار گۆڵ وه‌ڵامی ریاڵیان دایەوە.
چوار گۆڵەی شه‌مشه‌مه كوێره‌كان، کارلۆس سولەر هاتریكی بە لێدانی سزا تۆماریکرد و ئەوەى تریش ڤاران بە هەڵە کردی.
دوای ئەم شكستە یانەی ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ ریزبەندی چوارەمی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |