ZNA - ههولێر
سەرچاوەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن ئاماژەیان بەوەدا ژمارهیهك چەکداری نەناسراو لە هێرشێکدا بۆ سەر شوێنێکی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای بەغدا لانی کەم 11 کەسیان کوشتووە و 8 کەسی دیکەیان بریندارکردووە کە سەربازیشیان تێدایە.
سەرچاوەکان وتیشیان چەکدارەکان بە چوار ئوتومبێل بە ڕومانە و چەکەوە هێرشیان کردۆتە سەر شوێنێک لە گەڕەکی ڕەزوانیە لە باشووری ڕۆژئاوای بەغداد.
سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی " کۆمەڵێک تیرۆریست " هێرشیان کردۆتە سەر شوێنێکی سەر بە کۆمەڵێکی چەکداری سوننی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوون.
سەرچاوەکانی پۆلیسیش وتیان هێزەکانی سوپا و پۆلیس دەستیان کردووە بە گەڕان بە دوای هێرشبەرەکاندا.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |