English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... كارگه‌یه‌كی شیرینی داده‌خرێت
2020-11-09 [11:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كارگه‌یه‌كی شیرینی داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ركه‌وتوه‌ كارگه‌ی شیرینی ڕۆزی له‌ ناوبازاڕی شاری سلێمانی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووه‌.

شوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ هه‌موو خاوه‌نكارێك مۆڵه‌تی كاركردنی پێده‌درێت، پابه‌ندبونی شوێنی كاركردنه‌كه‌یه‌تی به‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێرتێنه‌ری، به‌رگری شارستانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كانی تر كه‌مافی به‌كاربه‌ر ده‌پارێزن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی پێویست ده‌كرێنه‌وه‌.

وتیشی:له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ كارگه‌ی شیرینی ڕۆزی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بووه‌ و پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان له‌شوێنه‌كه‌یدا بینراوه‌و شوێنه‌كه‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی تێدا نه‌بووه‌ .

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ كارگه‌ی شیرینی ڕۆزی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad