English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی تەرمی کچە ئەندازیارێک بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە 
2020-11-09 [12:15 PM]

ZNA- ھەولێر 



گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی  رایگەیاند، تەرمی کچێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە شەقامی ٦٠ مەتریی سلێمانی دۆزرایەوە کە شوێنەواری سێ گوللە بە جەستەیەوە دیارە.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی  رایگەیاند، کچەکە ئەندازیارە و تەمەنی لە ٢٠ ساڵ بۆ سەرەوەیە و کوردە. تەرمەکەیشی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و تەرمی کچەکەش رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە. سەرکەوت ئەحمەد ئاماژە بەوەش دەدات " تاوەکو ئێستا نازانین کوژراوە یان خۆی کوشتوە."

ی.ا





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad