English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆڕۆنای راگەیاند 
2020-11-09 [12:22 PM]

ZNA- ھەولێر 




وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٩٠٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٤ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
 
لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٦٠٩٩ پشکنینی نوێ ئەنجامدراون، لەو ژمارەیە ٩٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٤ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. ھەروەھا ٢٧٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.
 
ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون
 
ھەولێر ٣٠٣
سلێمانی ١٩٨
دھۆک ٣٠٣ 
ھەڵەبجە ٤٤
گەرمیان ٣٨
راپەڕین ١٤
 
ھەروەھا ٢٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە
 
ھەولێر ٢
سلێمانی ٤
دھۆک ٧
ھەڵەبجە ٢
گەرمیان ٣
راپەڕین ٦ 
 
تاوەکو ئێستا ٨٥ ھەزار و ٦٣ کەس لە ھەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٥٢ ھەزار و ٧٧١ کەس چاکبوونەتەوە و دوو ھەزار و ٦٨٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad