English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرگریی شارستانیی ھەولێر: جۆرە ئاگرکوژێنەوەیەک بە کوالێتییەکی زۆر خراپ ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت
2020-11-09 [02:53 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایگەیاند، لەلایەن بازرگانانەوە جۆرە ئاگرکوژێنەوەیەک کە کوالێتییەکی زۆر خراپی ھەیە، پێویستە ھاووڵاتیان ھۆشیاربن و خۆیان لە کڕینی ئەوجۆرە ئاگرکوژێنەوانە بەدووربگرن.

رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەلایەن بازرگانانەوە جۆرە ئاگرکوژێنەوەیەک کە کوالێتییەکی زۆر خراپی ھەیە و دروستکراوی وڵاتی چینە، ھاوردەی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردسان دەکرێت، تەنیا یەکجار بەکاردێت لە فرۆشگاکان بە نرخێکی کەم بە ھاووڵاتیان دەفرۆشرێن، ئەو ئاگر کوژێنەوانە ھیچ مەرجێکی سەلامەتیان تێدانییە چونکە بە شێوەیەکی کاتی دروستکراوە و ناتواندرێت بە شێوەی ھەمیشەیی بەکاربھێندرێت. 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر گووتی: پێویستە ھاووڵاتیان ھۆشیاربن و خۆیان لە کڕینی ئەوجۆرە ئاگرکوژێنەوانە بەدووربگرن، چونکە ئەمجۆرە بۆڕی ھەواگۆڕکێیان نییە و ناتواندرێت پڕبکرێنەوە کە بەتاڵبوو، لە پێناو پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیانیش لەمڕۆوە بەرگریی شارستانیی ھەولێر ھەڵمەتێک دەستپێدەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو جۆرە ئاگرکوژێنەوانە، بۆ ئەوەی چاک بکرێن و لە کۆمپانیاکان تاقی بکرێنەوە، دوای دڵنیابوونەوە لۆگۆی کۆمیانیایان لێبدرێت ئینجا رێگە بە فرۆشتنیان بدرێت.

ھەروەھا رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو جۆرە ئاگرکوژێنەوانە بە نرخێکی زۆر ھەرزان لە بازاڕەکان دەفرۆشرێن، چونکە ھیچ کوالێتییەکیان نییە، بۆ نموونە ئەگەر ئاگرکوژێنەوەیەکی ئۆرجیناڵ کێشەکەی شەش کیلۆگرام بێ بە ٤٥ ھەزار دینارە، بەڵام ئەو کۆپییە بە پازدە ھەزار دینارە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان خۆیانی لێ بەدووربگرن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad