English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ڕانیە لەسەر تاوانی دزیکردن تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرا
2020-11-09 [02:54 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی دزی کردن لە ڕانیە، دوای بەدواداچوونەکانی پۆلیسی راپەرین توانرا لە ناو شاری ڕانیە تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت.

رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی دزی کردن لە ڕانیە لە ماڵێک لە گەڕەکی سەرا، دوای وەرگرتنی وتەی سکاڵاکار و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و بەدەست ھێنانی بڕیاری دادوەر، بەدواداچوونی ورد بۆ ڕوداوی دزی کردنەکە کرا، لە ئەنجامی ھەوڵ و بەدواداچوونەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین بۆ ڕوداوی دزی کردنەکە توانرا لە ناو شاری ڕانیە تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت کە تەمەنی لەسەرووی ١٨ ساڵە و لەڕەگەزی نێرە، لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانی ناوە بەتاوانەکەی کە ھەستاوە بە دزینی بڕێک پارە و زێڕ لە ماڵی سکاڵاکار.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین گووتی: بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە، ئەم تاوانی دزی کردنە لەبەرواری ٢٨ی٥ی٢٠٢٠ ڕویداوە و ھەوڵەکانی ھێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین بەردەوام بوون بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕوداوەکە، تاکو بەرواری ٢ /١١ /٢٠٢٠ توانیان بکەری تاوانەکە بدۆزنەوە و ڕێکاری یاسایی لە دژی گیرایەبەر.

ھەروەھا رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ گشت ڕووداوەکان و دۆزینەوە و دەستگیر کردنی تاوانکاران لەھەر کاتێک و لەھەر شوێنێک ئەمەش سەرەڕای دابین کردنی ئارامی و ئاسایش بۆ سنورەکە. بۆیە خزمەتکردن بە سنورەکە لە ئێمەوە و متمانە کردن لە ئێوەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad