English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دابەشکردنی مووچەی دەست پێدەکات 
2020-11-09 [02:56 AM]

ZNA- ھەولێر 



د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق رێککەوت، کە حکومەت ئەم ھەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران بکات. 

 
د.ئەحمەد سەفار، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: "کاژێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە درێژایی سێ کاژێر لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی، وەزیری پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی کۆبووەوە، لە کۆتاییدا رێککەوتین حکومەت خێرا و لەم ھەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات، چونکە وەزارەتی دارایی یەدەگی پارەی ھەیە بۆ پێدانی مووچە".
 
دکتۆر ئەحمەد سەفار گوتیشی: "ھەروەھا رێککەوتین تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە پەرلەمان پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی ساڵی ٢٠٢٠ بە ھەندێک دەستکارییەوە پەسەند بکات، بێگومان ئەو قەرزەشی کە حکومەت داوای کردووە کەمتر دەکەینەوە،".
 
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا داوای لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بگاتە رێککەوتنێکی سیاسی، رێککەوتنەکەش لە رووی داراییەوە لە بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢١دا رەنگبداتەوە، بۆ ئەوەی چیدی کێشەی مووچەی ھەرێمی کوردستان نەمێنێ.


سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 5047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad