English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەدواداچوون بۆ رەوشی ئاینی لەقەزای کۆیە دەکات
2020-11-09 [02:55 AM]

ZNA-هەولێر


بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی ئاینی لەسنووری قەزای کۆیە، شاندێکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەردانی قەزای کۆیەمان کرد، ھەروەھا شاندی لیژنەکەی پەرلەمان گوێبستی چەندین داواکاری و پێشنیازبوون بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی رەوشی ئاینی لەقەزاکە.

وەیسی سەعید وەیسی، بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەمە ٩ی١١ی٢٠٢٠ بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئاینی لەسنووری قەزای کۆیە، شاندێکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەردانی قەزای کۆیەمان کرد، شاندی لیژنەکە بەجیا سەردانی ھەریەک لەقایمقامیەت و لقی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان و بەرێوەبەرایەتیی ئەوقافی قەزای کۆیەی کرد، لە سەردانەکماندا لەگەڵ قایمقام و مامۆستایانی ئاینی باس لەبارودۆخی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان و رۆل و کاریگەریی مامۆستایانی ئاینی لەھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەوتارەکانی رۆژانی ھەینیدا کرا  لەھەموو بابەتە گرنگ و ھەستیارەکاندا، ھەروەک جەخت لەسەر پاراستنی پیرۆزیی مزگەوتەکان کرایەوەکەنابێت رێگە بدرێت مینبەری مزگەوتەکان بۆ تەشھیرو ناوزڕاندن و ململانێی سیاسی بەکاربھێندرێت، بۆ ئەمەش جەخت کرایەوە لەسەر پابەندبوون بەڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان. 

بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: شاندی لیژنەکەی پەرلەمان گوێبستی چەندین داواکاری و پێشنیازبوون بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی رەوشی ئاینی لەقەزاکە و بەڵێنیاندا کار لەسەر پێشنیازەکان بکرێت و جەختیش لەسەر ھەماھەنگی و ھاوکاریی بەردەوامی دەزگا ئاینییەکانی سنوورەکە کرایەوە بۆ زیاتر خزمەتکردنی مامۆستایانی ئاینی و بەرەوپێشبردنی رەوشی ئاینی لەسنوورەکەدا، ھەروەھا شاندی لیژنەکەی پەرلەمان سەردانی کنیسەی قەزاکەی کردو لەگەڵ نوێنەری مەسحییەکان باسی لەڕەوشی پێکەوەژیانی ئاینیی نێوان پێکھاتەکان کردو ستایشی رەوشی پێکەوەژیانی قەزاکە کرا کە بۆتە نمونەی جوانی پێکەوەژیان لەسنووری پارێزگای ھەولێرو جەختیش کرایەوە لەسەر بایەخدانی زیاتر بەپەیامی پیرۆزی ئاینەکان لەبورای لێبووردەیی و خۆشەویستی و پێکەوەژیان، 

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بریارە لەڕۆژانی داھاتوودا لیژنەکە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان درێژە بەسەردانە مەیدانییەکانی بدات بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی دامەزراوە ئاینییەکان و ئاگاداربوون لەکێشەو داواکارییەکانیان بو خستنەڕوویان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad