English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیزا فەلەکەدین کاکەیی: سەبارەت بە ناردنی بڕی ۳۲٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە
2020-11-09 [03:11 AM]

ZNA- هەولێر


 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەهۆی پەسەندنەکردنی یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲٠ لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی عێراقەوە، لە ئێستادا کاروباری ئیدارەی دارایی حکومەتی فیدرال بەپێی ماددە و برگەکانی یاسای ئیدارەی دارایی فیدرالی ژمارە (٦)ی ساڵی ۲٠۱۹ بەرێوەدەچێت. بۆیە رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی بنەماکانی ئەم یاسایە رێکخراوە. 

 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی گووتی: ئەگەرچی لە بڕگەی (۲)ی رێککەوتنەکەدا هاتووە کە بڕی ئەو ۳۲٠ ملیار دینارە تەنها بۆ مانگەکانی (ئاب،ئەیلول،تشرینی یەکەم)ە بەڵام لە بڕگەی (۷)ی رێککەوتنەکەدا هاتووە کە ئەو خاڵانەی  رێککەوتنیان لەسەر کراوە تاکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدرالی بەردەوام دەبێت. 

 

هەروەها لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: ئەمەش بەو واتایەی حکومەتی فیدرال پابەندە بە ناردنی ۳۲٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم تاوەکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی نوێی عێراق.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad