English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ئەفغانستان٤٤کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
2020-11-09 [03:31 AM]

​ZNA – هەولێر


ئۆتۆمبێلێکی بۆمب‌ڕێژ کراو لە ئەفغانستان تەقیەوە و لە ئاکامدا ٤ کوژراو و ٤٠ برینداری لێکەوتەوە.

ئۆتۆمبێلە بۆمب‌ڕێژ کراوەکە لە باشووری ئەفغانستان بە بنکەیەکی پۆلیسدا تەقیوەتەوە.

بە گوتەی بەرپرسانی خۆجیی  تیمەکانی فریاکەوتن لە ژێر  داروپەردووی خانوە داڕماوەکاندا بەدوای برینداراندا دەگەڕێن.

هیچ لایەنێک ئەنجامدانی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ و حکومەتیش گومانی لە گروپی تالیبانە.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دانووستانەکان لە ئەفغانستان، لەچەند مانگی رابردوودا هێرشی تیرۆریستی لەم وڵاتە زیادیان کردووە.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad