English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کارە تیرۆرستییەکەی ڕەزوانییە سەرکۆنە دەکات
2020-11-09 [04:51 AM]

ZNA- ھەولێر 


زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە درەنگانی شەوی ڕابردوو کرایە سەر بنکەیەکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕەزوانییە و بە داخەوە ژمارەیەک قوربانی لە ھێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی لێکەوتەوە. ھاوخەمی کەسوکاری قوربانیانم، ھیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

ئەم ھێرشانە دەیسەلمێنن کە تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی ھەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە، بۆیە دەبێت ھەموو لایەک ھاوکار و ھەماھەنگ بین و بە یەکگرتوویی بەرەنگاری ببینەوە.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٠/١١/٩





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad