ZNA – هەولێر خەڵاتەکانی ئێم تی ڤیی میوزیکی ئەوروپا دابەشکران، بەڵام ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوەنەچوو.
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمساڵ خەڵاتەکان بەشێوەی ئۆنلاین راگەیێندران و چەند گۆرانیبێژێکیش بەشێوەی لایڤ گۆرانیان پێشکەشکرد.
لە خولی ئەمساڵدا گروپی BTS توانی زۆرترین خەڵاتەکانی ئەمساڵ بەدەستبێنێت، ئەویش چوار خەڵات بوون.
ئەو گرووپە توانی خەڵاتەی باشترین گۆرانی ساڵ و باشترین گرووپی میوزیکی بەدەستبێنێت کە چەندین گرووپ و هونەرمەندە رکابەریان بۆ بەدەستهێنانی ئەو دوو خەڵاتە دەکرد.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |