ZNA – هەولێر فیلمی ئەنیمەیشن "The Croods: A New Age" بە شێوەی ئۆنلاین لە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاودەکرێتەوە.
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێک لە بەرهەمهێنەرانی فیلمە
ئەنیمەیشنەکان پەنایان بردووەتە بەر بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە
پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم.
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرسال پیکچەرزە کە ئەمساڵ بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی زۆری بەرکەوتووە.
بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەم بوو کە ساڵی 2013 بەناوی "The Croods" بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکاندا زیاتر لە 580 هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |