English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان وەزیری گەنجینە و دارایی دەست نیشان كرد
2020-11-10 [07:44 AM]

ZNA – هەولێر


دوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک، ، پەرلەمانتاری ئاكپارتی لوتفی ئەلڤان لە شوێنی ئەو دەستنیشانکرا

ئەمڕۆ سێشەممە 10 -11- 2020،  بە واژۆی سەرۆک کۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان،  بڕیاری دەستنیشانکردنی لوتفی ئەلڤان لە شوێنی ئالبایراک وەک وەزیری گەنجینە و دارایی لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکرایەوە

سەرۆکایەتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار ئێوارەی دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2020 رایگەیاندبوو کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی بەرات ئاڵبایراک وەزیری گەنجینە و دارایی پەسند کردووە

لوتفی ئەلڤان کە هێشتا سەرۆکی کۆمسیۆنی پلان و بودجەیە لە پەرلەمانی تورکیا، پێشتر وەزیری گواستنەوە بووە. لوتفی ئەلڤان کە پەرلەمانتاری ئاکپارتییە لە بازنەی مێرسین، بۆ ئەوەی لە پۆستە نوێیەکەی دەستبەکارببێت دەبێت واز لە پەرلەمانتاری بهێنێت

 





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad