English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... لەسەر وەرگرتنی قەرز لایەنە سیاسیەكان ڕێككنەكەوتن
2020-11-10 [07:56 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای قەرز،  لایەنەكان نەیانتوانیوە بگەنە رێككەوتن لەسەر پڕۆژەیاساكە كە حكومەتی عێراق داوای كردووە و دەیەوێت لە رێگەی قەرزەوە مووچەی فەرمانبەران دابین بكات.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 11-11-2020، جارێكی دیكە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی کۆببێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ نەتوانرا رێککەوتن لەسەر بڕی ئەو قەرزە بکرێت، کە حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە داوای دەکات.

لەلایەکی دیکەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک لایەن قەیرانی کورتهێنانی دارایی بۆ مەبەستی سیاسی بەکاردێنن، هیواشی خواست، پەرلەمان هاوکار بێت، بۆ تێپەڕاندنی رێکارە داراییەکان بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە.

حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی دوو مانگی كۆتایی ئەمساڵ داوای 41 ترلیۆن دینار قەرزی كردووە، بەڵام بەشێك لە لایەنەكانی عێراق لەناو پەرلەمان دژی وەستاونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad