English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان و فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی توانای گەشەپێدانی هەڵبژاردن لە عێراق رێككه‌وتن
2020-11-10 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامی له‌ عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە فەرەنسا دەکات بۆ تەرخانکردنی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەی پشتگیریکردن و یارمەتیدانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، ئەم کۆمەکە دەبێتە مایەی بەتواناکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی راوێژکار لەکاتێکدا که کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

لەمبارەیەوە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، بورونۆ ئوبێرت، وتی "هەڵبژاردنی داهاتوو هەلێکە بۆ ئەوەی عێراقییەکان دەنگی خۆیان بگەیەنن و ئەم کۆمەکەش پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا نیشان دەدات بۆ عێراق."

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لەجیاتی یونامی رێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی فەڕەنسا واژۆ کرد بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە لەڕووی دارایی و ئیدارییەوە کە بە وتەی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت،"دەرخەری گرینگیی بەهاناوەهاتنی هەمەلایەنانەی نێودەوڵەتییە بۆ پێویستییەکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا."

لای خۆشیەوە، نوێنەری نشینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق، زینە عەلی ئەحمەد، وتی "لە ڕاستیدا عێراقییەکان شایستەی پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی بێگەرد و واڵان کە بتوانێت ببێتە مایەی بیستنی دەنگیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان. "





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad