English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له‌پشتگیریكردن لە ئاوارەكانی عێراق بەردەوام دەبێت
2020-11-10 [12:06 PM]

ZNA - هه‌ولێر


درێژكردنەوەی بەرنامەی هێنانەدی سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هاندەرێكە بۆ گەڕانەوەی زیاتری هاوڵاتیان بۆ شوێنەكانیان له‌مباره‌یه‌وه‌ بڕی 660 ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیە سەرەكییەكانی هێنانەدى سەقامگیری لەو ناوچانەى لە دەستى داعش ڕزگار کراون.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق یۆنامی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، پشتگیركردن لە ئاوارەكانی عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕێی نۆژەنكردنەوەی ژێرخان و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان كە لە كاتی ململانێیەكاندا لەگەڵ داعش زیانێكی زۆریان پێگەیشتبوو.

دروست كردنی دەرفەتی بژیوی ژیان و پەرەپێدانی تواناكانی نێوخۆیی و پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی بەردەوام دەبێت، ئەمەش لە سایەی درێژكردنەوەی كارەكانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ.

ئەم درێژكردنەوەیە، لەلایەن حكومەتی عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتیەكان لە ڕێگەی لیژنەی دەستنیشانكرنی كارەكانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن ئەمڕۆ لە بەغدا بڕیاری لەسەر دراوە، كە ئاماژە بەوە دەكات كە بڕی 660 ملیۆن دۆلاری زیاتر پێویستە بۆ دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیری بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیە سەرەكییەكانی هێنانەدی سەقامگیری لەو ناوچانەى لەدەست داعش ڕزگارکراون لە پارێزگاكانی ئەنبار و دیالە و كەركوك و نەینەوا و سەڵاحەدین. و ئەمەش بەبنەما لەسەر هەڵسەنگاندنێكی گشتگیر بۆ پێداویستەیەكان كە لەم ساڵەدا لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە ڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەنجامداراوە، ولە چوارچێوەی كارەكانی  ئەم دامەزراوەیە لە كەرت و بوارە جیاجیاكاندا.

تاكو ئێستا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەستاوە بە كۆكردنەوەی كۆمەك بە بڕی 1.3 مليار دۆلار لە 27 هاوبەش و بەخشەرەوە و بە حكومەتی عێراقیشەوە، و هەروەها ژێرخان و خزمەتگوزاری باشترى و بۆ زیاتر لە 10 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بەردەستكردووە . ئەمەش لە كەرتە سەرەكییەكانی وەكو كارەبا، نیشتەجێبوون، تەندروستی، ئاو، فێركردن، بژێویی ژیان، شارەوانی، رێگاوبان و پردەكان،  لەگەڵ پیشتوانیكردن لە پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە رێگەی ئەنجامدانی چاڵاكییەكانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە ناوخۆدا و ئەم پشتگیریە بووە هاندەرێك بۆ گەڕانەوەی 4.7 ملیۆن ئاوارە بۆ ماڵەكانی خۆیان.





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad