English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیایەکی تری ئەوروپاش لەبەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا نزیکبۆتەوە
2020-11-10 [01:27 AM]

ZNA ــ هەولێر


کۆمپانیایەکی تری ئەوروپاش ئاشكرایده‌كات، لەبەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا نزیکبۆتەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت:"لەکۆتایی مانگی دیسەمبەری ئەمساڵ بۆ بەکارهێنان ئامادە ده‌بێت".

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زەبەلاحی "ئەسترازینکا"بۆ پیشەسازی دەرمان دەڵێت:"پێدەچێت ڤاکسینی کۆمپانیاکەیان لەکۆتایی مانگی دیسەمبەر (کانونی یەکەم)ی ئەمساڵ بۆ بەکارهێنان ئامادەبێت".

ڕۆژنامەی "داگنز نیوتەر"ی سویدی لەسەر زاری باسکاڵ سوریوت گواستویەتییەوە کە وتویەتی "دەستە رێکخەرەکان بەردەوام کار لەسەر داتاکانمان دەکەن، کاتێک ئێمە لەکارەکانمان تەواوبوین ئەوان خێرابن، ئەوە دەتوانین لەسەرەتای ساڵی داهاتوو، یان ڕەنگە لەکۆتایی مانگی ١٢ ڤاکسینەکەمان بۆ کوتانی خەڵک ئامادەبێت".

هەروەک بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سەرقول ئەوسەت"ی لەندەنی، کۆمپانیایەکی ئەنگلۆ-سویدی لەگەڵ زانکۆی ئۆکسفۆرد لەبەریتانیا کار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکەن، کە لەناو ئەو پێکوتانەی دژ بەڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریان لەسەردەکرێت زۆرترین ئومێدی لەسەرە بتوانێت سەرکەوتوبێت لەچارەسەرکردنی نەخۆشییەکە.

سوریوت دەڵێت:"ڕەنگە هەرگیز پارە لەڤاکسینەکە پەیدا نەکەین، کەس نازانێت چەندجار پێویستە بکوترێت، ئەگەر ڤاکسینەکە زۆر کاریگەربێت‌و بۆ ماوەی چەندین ساڵ پارێزگاری لەدژى نەخۆشییەکە خەڵک بکات‌و نەخۆشییەکە نەما، ئەوا کەواتە هیچ بازاڕێک نابێت".

سۆرۆیت هەروەک وتویەتی:"زۆرێک لەشارەزایان لەو بڕوایەدان کوتانی دوبارەی خەڵک پێویست دەبێت، ئەگەر ئەم کوتانە ساڵانە بکرێت، ئەوە دەتوانن لەساڵی 2022وە پارە پەیدابکەین، بەڵام لەسەرەتادا دەبێت دڵنیابین لەوەی کە کوتانەکە لەئێستاوە کاریگەرە".





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad